ده‌ستگیركردنی باندێك له شاری كه‌ركووك

تایبه‌ت به KDP.info/ هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك دوای زانیاریه‌كی ته‌وا و به‌دواچوونی توانیان له شاری كه‌ركووك باندێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه پاره‌ی ساخته‌كراوی ئیماراتیان به‌كارده‌هێنا له ناو شاره‌كه .
فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رابةتی ئاسایشی كه‌ركووك لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند: دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك بوو باندێك له شارى كه‌ركووك په‌یدا ببوون هه‌ڵسابوون به گۆرینى روخساریان له رێگاى به كارهێنانى بارۆكه‌و پۆشینى جل و به‌رگى خه‌لیجى و پاره‌ى ساخته‌ى ئیماراتیان به هاوڵاتیانى شارى كه‌ركووك ده‌دا و ساخیان ده‌كرده‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى كه هاووڵاتى ئیماراتین و هیچ شوێنێك شاره‌زا نین و ناتوانن دراو بگۆرن بۆیه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له ناو شارى كه‌ركووك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاسایش سكاڵایان تۆماركرد له‌سه‌ر ئه‌و بانده. بۆیه هێزه‌كانمان دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌دواداچوونى ورد توانیان ده‌ست نیشانى شوێنى ئه‌و بانده بكه‌ن و دواتریش له‌هه‌ڵمه‌تێكدا له گه‌ره‌كى (معلمین)ى شارى كه‌ركووك كه ده‌كه‌وێته رێگاى به‌غدا توانیان ئه‌و بانده ده‌ستگیربكه‌ن، بانده‌كه له (3) كه‌س پێكهاتبوون به ناوه‌كانى (م.م.ح) و (ا.ج.ك) و (ح.ك.ج) ئه‌م سێ تاوانباره خه‌ڵكى شارى (سامه‌را و به‌غدا)ن به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له كه‌ركووك نیشته‌جێن و له كاتى ده‌ستگیركردنیان هێزه‌كانمان توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر (248) ملیون دینارى عێراقى و (19) هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و (5) كیلو زێر‌و هه‌روه‌ها ده‌مانچه‌یه‌ك و (7) مۆرى فه‌رمانگه‌كانى كه‌ركووك ده‌ستى, كه ئه‌و بانده دروستیان كردبوو بۆ رایی كردنى كاروباره‌كانیان.




