٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئۆپۆزسیۆن تاوتوێی پێشنیارەکانی یەکێتی و پارتی دەکەن و وه‌ڵامیان دەدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.info/ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: بڕیارە سبەی لەسلێمانی ھەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە و تێدا تاوتوێی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌کەن و دواتر وه‌ڵامیان دەدەنەوە.

د.سەلاحەدین بابەکر یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: بڕیار وایە سبەی ھەرسێ لیژنەی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لەشاری سلێمانی کۆببنەوە و تاوتوێی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەن، دواتر ئاراستەی ھەر سێ سەرکردەی یەکەمی ئۆپۆزسیۆن دەکرێت و راپۆرتێکی ھاوبەش ئامادە دەکرێ و وه‌ڵامیان ده‌دەنەوە.

د.سەلاحەدین بابەکر گوتیشی: ئێمە وەکو یەکگرتووی ئیسلامی پێشنیارەکانمان تاوتوێ کردووە و لەکۆبوونەوەی سبەی رای خۆمان لەسەر پێشنیارەکان دەخەینە ڕوو، لایەنەکانی دیكه‌ش بەھەمان شێوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدەوارم گفتوگۆکانی ئەم جارەی نێوان ھەردوو لایەن ئەنجامێکی باشی ھەبێت و بتوانن بگەنە رێکكەوتنێک.

پێشتر ھەر سێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردو لەگەڵی کۆبوونەوه‌، تێدا یاداشتێکی چەند خاڵیان پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردو سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ئەم پێشنیارانەی لەگەڵ ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاوتوێکرد.

ھەفتەی ڕابردووش ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنیان کرد، چەند پێشنیارێکیان خستە بەردەم ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی رای خۆیانی لەسەر دیاری بکەن، ئەوانیش بڕیاریاندا کە پێشنیارەکان تاوتوێ بکەن و وه‌ڵامیان بدەنەوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار