په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ قوربانی و زیانلێكه‌وتووانی بارانبارین و لافاوی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌پۆڵێكی بارانبارین و سه‌رما كوردستانی گرته‌وه به داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان له ئه‌نجامی بارانی زۆر و لافاوه‌وه تووشی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی هاتوونه. وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و پاڵپشتیم بۆ ئه‌و ئازیزانه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كه‌م. داوا له سه‌رجه‌م داموده‌ستگه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه یارمه‌تیی زیانلێكه‌وتوان بده‌ن و به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچن.
ئاگاداری بارودۆخی خوشك و برایانی ڕۆژئاوای كوردستانیشم له كه‌مپه‌كاندا. هه‌ست به ئێش و ئازاره‌كانیان ده‌كه‌م. داواكارم له حكوومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و هاووڵاتیانی كوردستان كه له‌و ساته سه‌ختانه‌دا زیاتر به هانایانه‌وه بچن. ئه‌وان كه‌سوكاری ئێمه‌ن و ئێش و ژان و چاره‌نووسمان هاوبه‌شه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29ـی 1ـی 2013