٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەرانبەر هەڵایەكی راگەیاندن كاوە عه‌بدوڵڵا دەڵێت: خراپترین دەسەڵاتی كوردیم لە باشترین دەسەڵاتی بێگانە پێ باشترە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-تایبەت به‌ KDP.info/ لەبەرانبەر چاوپێكەوتنێكی كە هەڵایەكی ڕاگەیاندنی دروسكردووە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەك دەداتەkdp.info.
كاوە عه‌بدوڵڵا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەچاوپێكەوتنێكی ئاژانسی كورد پرێس، لە زاری ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە كەئەوتەپڵەی بۆ مالیکی لێ دەدەین کە دیکتاتۆرە حەقە بۆخۆمانی لێ بدەین، لەوبارەوە كاوە عه‌بدوڵڵا بە kdp.info ی ڕاگەیاند: من وام نەوتووە قسەكەمتەعبیرەكەی شێوێنراوە.
 گوتیشی: ئێستاش دەیڵێمەوە خراپترین دەسەڵات و حكوومەتی كوردیم لە باشترین دەسەڵاتی بێگانە پێ‌ باشترە.
شیاویباسە بەشێك لە راگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێك لە دەزگاvاگەیاندنەكانی عێراق ئەو چاوپێكەوتنەیان بە بایەخەوە بڵاوكردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار