٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆغلۆ : ئەو چاوەڕوانییەمان لەمالیكی نەدەكرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەر–KDP.info/ ئەحمەد داود ئۆغڵۆ رایگەیاندووە، كە توركیا پێشبینی ئەوەی دەكرد كە نوری مالیكی سەردانی توركیا بكات و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر ببێت، كەچی پێشبینییەكان پێچەوانە بوو، لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی سۆمەریە وەزیری دەروەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ رایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەمان لە مالیكی دەكرد سەردانی توركیا بكات، بەڵام لەجیایی ئەوە، ڕخنەی توندی بەناحەقی لە حكوومەتی توركیا گرت و بەری دژ بە توركیای گرت، ئۆغلۆ رەتیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دەستوەربداتە كاروباری ناوخۆی عێراق وەك مالیكی پاگەندەی بۆ دەكات و رایگەیاند: هەموو عێراقییەكان بە لای ئەوانەوە بران، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لە درێژەی لێدوانەكەیدا راشیگەیاند: كە هیچ ئاڵۆزییەك لە نێوان توركیا و عێراقدا نییە و ئەوەی كە هەیە جیاوازی تێڕوانینی سەرۆك وەزیرانی دوو وڵاتە. شایەنی باسە سەرۆك وەزیرانی توركیا لە ماوەی دواییدا رەخنەی لە شێوەی حوكمڕانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت و رایگەیاند: كە مالیكی پێكهاتەكانی دیكەی ئەو وڵاتەی خستۆتە پەراوێزەوە و هەوڵی نانەوەی فیتنەی تایفی لە عێراق‌ دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار