٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە و حكوومەتی توركیا لە مانگی شوبات ئاگر بەست رادەگەینن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا–KDP.info/ بریار وایە، پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) و حكوومەتی توركیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئاگربەستی چەكداری رابگەینن، رۆژنامەی حوریەتی توركیا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە: دوای 28 ساڵ لە كوشتن و كردەی چەكداری لە نێوان چەكدارنی پەكەكە و حكوومەتی توركیا، بەپێی رێككەوتنی نێوان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرپرسان لە حكوومەتی توركیا، هەردوولا پەكەكە و حكوومەتی توركیا لەمانگی شوباتی داهاتوو ئاگربەستی چەكداری لە نێوانیان رادەگەینن، رۆژنامەكە لە هەواڵەكەیدا ئاماژەی داوە: كە دوای ئەم هەنگاوەش 100 چەكداری ( پەكەكە) چەك دادەنێت و سنووری توركیا بەجێ دەهێڵن، پاش ئەم ئەمەش حكوومەتی توركیا دەست بە چاكسازیی سیاسی لە وڵات دەكات و هەنگاو بەرەو داننان بەمافەكانی گەلی كورد لە توركیا دەنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار