ئیدارەی ئەمەریكا: شەهرستانی سەرچاوەی تەنگەژەكانی حكوومەتی مالیكییە

عێراق –KDP.info/ ئیدارەی ئەمەریكا پێیوایە هەموو ئەو تەنگەژانەی كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێستا تێكەوتووە، بە هۆی سیاسەتە چەوتەكانی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری پێترۆلەوە بووە، ماڵپەری ئەمر لەسەرچاوەیەكی دبلۆماسی باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە عێراق گواستۆتەوە: كە حوسێن شەهرستانی گرفتی یەكەمی كێشەكانی ئێستای مالیكی بووە، لە دروستكردنی تەنگەژە و گرفت لە ناوە و دەرەوەی عێراقدا، وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێكردووە: دواین گرفت كە شەهرستانی بۆ مالیكی نابێتەوە، دژایەتیكردنی پرۆژەكاری كۆمپانیای ئیكسۆن موبیلی ئەمەریكا بووە، كە یەكێكە لە كۆمپانیا هەرە زەبەلاحەكانی جیهان لەبواری پێترۆلدا، ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت راشیگەیاندووە: ئەو كات بریارەكانی حكوومەت كاریگەری و هێزی دەبێت، كە خاوەن ئابورییەكی بەهێز و توانا بێت وەك وڵاتانی كەنداو، ئەو كات ئابوری عێراق بەهێز دەبێت، كە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان، هاوشێوەی ئیكسۆن موبیل كاری تێدا بكات، بۆ ئەوەی مالیكی لە تەنگەژەكانی ئێستای رزگاری بێت، پێویستە زوو بە سیاسەتەكانی ئابووری بچێتەوە و سیاسەتێكی ژیرانە دوورە لە عەقلیەتی شەهرستانی مامەڵە بكات.




