٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەتلاوى: مالیکى بۆ جارێَکى دیکەش خۆى پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق   –kdp.info   /  ئەندامێکى سەر بەدەوڵەتى یاسا رایدەگەینێت: کە سەرەڕاى دەنگدانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە دیاریکردنى کاتى دەسەڵاتى هەر سێ سەرۆکایەتى بۆ دوو خول، بەڵام دەوڵەتى یاسا پاندى نابێت، حەنان فەتلاوى بە نەخیلى راگەیاند: ناکرێت یاسایەک لەسەرەوەى دەستوورى عێراقى فەرز بکرێت و ماددەکانى دەستووریش لەوباریەوە پشتگوێ بخرێت، ئەو دنگدانەى پەرلەمان بۆ پۆستەکانى سەرۆکایەتى، لەدەرەوەى دەستوور بووە و دەوڵەتى یاسا پابەندى نابێت و نوورى مالیکى بۆ جارَکى دیکەش خۆى کاندید دەکاتەوە، ئەگەر هاتوو نەوەک تەنیا ئەنجوومەنى نوێنەران، بەڵکو هەموو عێراقیش دەنگ بدات، لاى خۆشییەوە سامى عەسکەرى راوێژکارى سەربازى نورى مالێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: ئەو  بریارەى  ئەنجوومەنى نوێنەران رووناکى بەخۆ نابینێت، لەبەر ئەوەى بەرژوەندى تایبەت لەسەر بەرژەوەندى گشتى فەرزکراوە و دوورە لە دەستوورى عێراق.  ئێمە وەک ئەندامانى دەوەڵەتى یاسا دەخوازین بۆ پێنجەمین جاریش نورى مالیکى ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانى عێراق. 

هەواڵی پەیوەندیدار