جه‌واد بزونی: دابه‌شبوونی عیراق له‌ئێستادا بۆته داواكارییه‌كی سیاسیی و خواستێكی جه‌ماوه‌ریی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه قه‌یرانی ئێستای عێراق به‌دابه‌شكردنی وڵات بۆ سێ وڵات چاره‌سه‌ر ده‌بێت و داوایه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ش له‌ئێستادا بۆته داواكارییه‌كی سیاسیی و خواستێكی جه‌ماوه‌ریی.
جه‌واد بزونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت ئێستا له‌به‌رده‌م سێ هه‌رێمی ناوچه جێناكۆكداین، ئه‌مه‌ش به‌حه‌تمیی ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق، كه ئێمه پێشتر داوای جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵیی و دروستكردنی هه‌رێممان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگارفیی كرد و ئه‌وه‌ش داخوازییه‌كی ده‌ستووریی و جه‌ماوه‌ریی بوو .
جه‌واد بزونی وتیشى: دروستكردنی ئه‌و هه‌رێمانه ده‌بێته مایه‌ی زیاتر هه‌ستكردن به‌ڕازیبوون و ئارامیی، كه‌ئه‌مه‌ش دواجار سه‌قامگیری ئه‌منیی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه، وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بیی و دۆخی سوریا له‌به‌رچاوبگرین ئه‌وا تاكه چاره‌سه‌ری عێراق دابه‌شبوونیه‌تی بۆ سێ ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكه خۆ دزینه‌وه لێی ئه‌سته‌مه




