٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە لە ھەرێمی کوردستان دانوستان لەنێوان حکوومەتی تورکیا وپەکەکە بەرێوە بچێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/   سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند، پێش دوو سێ ساڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری کرد کۆنفرانسێکی نەتەوەیی لە ھەولێر بکرێت و ئەم پێشنیارە ئێستاش لەئارادایە و رەنگە لە داھاتویێکی نزیکیش ئەم کۆنفرانسە ببەسترێت، بەڵام ئەو دەنگوباسانەی باسی ئەوە دةکەن کە دانوستان لە نێوان حکوومەتی تورکیا و پەکەکە لەھەولێر بەرێوەدەچێت دورە لەراستی، بەڵام سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە گەل چارەسةرکردنی پرسی کوردن لە تورکیا بەرێگای ئاشتی دیموکراسین و لە چەند رۆژی رابردووش سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە، ئامادەن بۆ ھەر ھاوکارێک بۆ سەرکەوتنی دانوستانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا.
سەفین دزەیی گوتیشی: نە حکوومەتی تورکیا و نە پەکەکە ھیچ پێشنیارێکیان نەکردووە کە دانوستان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، بەڵام ئێستا دانوستانی راستەخۆ لە نێوان حکوومەتی تورکیا و عةبدوللا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە بەرێوەدەچێت و ئەگەر پێویستی بە ھەر ھاوکارێکی ھەرێمی کوردستانیشی ھەبێت ئامادەیە بۆ ھەموو جۆرە ھاوکاریةک.
دەزگا راگەیاندنەکان بڵاویانکردۆتەوە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو دانوستانی فەرمی  لە نێوان حکوومەتی تورکیا و پەکەکە لەھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار