٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان: ئەو شەپۆلی باران بارینە بەخوڕەی ئێستا هەیە دوای ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایی دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / لەچەند رۆژی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان  لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردەوە لە ئەگەری روودانی لافاو لە هەندێ ناوچە بەهۆی باران بارین و ئەو پێشبینیانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە راست دەرچوو و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لافاو روویداو بووەهۆی لێکەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی و ئێستاش بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو پێشبینی دەکات ئەو مەترسیەکانی ئەو شەپۆڵە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام ببێت و دواتر ئاسایی ببێتەوە.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ( kdp.info ) گوتی: لە رۆژانی رابردوو فەرمانگەو دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لەو شەپۆلی باران بارینەی کە ئێستا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەیە ئاگادار کردەوە بۆئەوەی رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بەهۆی دروستبوونی لافاو سوپاس بۆخوا ئەمە بووەهۆی ئەوەی رێگری بکرێت  لە لێکەوتنەوەی زیانی زۆر بە هاووڵاتیان .
گوتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکراوە پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلەی باران بارینی بەخوڕ تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوام بێت و دواتر مەترسیەکانی لافاو کەمتر دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی ئاسایی بوونەوەی باران بارینی لە هەرێمی کوردستان و دواتریش لە رۆژی پێنجشەمە شەپۆلێکی تری باران بارین روو لەهەرێمی کوردستان دەکات بەڵام ئەو شەپۆڵە مەترسی لافاوی لێناکرێت چونکە شەپۆڵێکی ئاساییە.

 

 


بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار