به چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان بۆیه‌كه‌مجار كۆنگره‌ی زانكۆكانی عه‌ره‌بى له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت

تایبەت بە kdp.info/ د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆیی سه‌ڵاحه‌ددین به kdp.info راگه‌یاند : كۆنفرانسه‌كه له 19 و 20ی مانگی سێی ئه‌مساڵ له شاری هه‌ولێر به چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری زیاتر له 200 زانكۆی عه‌ره‌بی بۆیه‌كه‌مجار كۆنگره‌ی زانكۆكانی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت ، رۆژی 21ی مانگیش ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه سازده‌كرێت، و كۆنگره‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌بێت، دوای كۆنگره‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بینه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی، زۆریش له رێكخراوه جیهانییه ئه‌وروپی و عه‌ره‌بیه‌كانیش ئاماده ده‌بن ".
دزه‌یی وتیشى: كۆنگره‌كه هه‌رساڵه‌و له وڵاتێك ده‌به‌سترێت، و گرنگییه‌كی زۆریشی بۆ هه‌رێم هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌ی تواناسازی و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵه ئه‌ندامه له‌و یه‌كێتییه‌كه.
د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی وتیشى : له ساڵی 1979 وه ئه‌م كۆنگره‌یه له عیراق نه‌به‌ستراوه، بۆ یه‌كه‌مین جاریشه له هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیه‌كی كوردی ببه‌سترێت و ته‌واوی زانكۆكانی هه‌رێم و عیراقیش داوه‌تكراون.




