بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم : به‌غدا ته‌نیا له پاره‌ی ده‌رمان ساڵی 100 ملیۆن دۆلاری کوردستان ده‌خوات

بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان، ره‌شید تاهیر، ده‌ڵێت له‌ساڵی 2003ـوه تا ئێستا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک له‌و پارانه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌کان و خه‌رجییه حاکمییهکان، بۆ کوردستان نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی "باس" ژمارەی ئەمڕۆی، زیادبوونی خه‌رجییه سیادی و حاکمییهکان له عێراق گرفتی بۆ پشکی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ته‌وه. له بودجه‌ی 2012 عێراقدا کۆی گشتیی خه‌رجییه سیادییه‌کان ده‌کاته30 ترلیۆن و 944ملیار دینار، واته26.47%ـی کۆی بودجه‌یه.
هه‌روه‌ها خه‌رجیی حاکیمه، 8 ترلیۆن و 952ملیار دیناره‌و 7.65%ـی بودجه‌ی گشتیی عێراق پێک دێنێت. به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق17%ـی ئه‌و خه‌رجی حاکیمیه بۆ هه‌رێمی کوردستانه.
ره‌شید تاهیر، له‌باره‌ی خه‌رجییه‌کانی حاکیمه‌وه گوتی: "ئه‌م خه‌رجیانه مه‌وادی وه‌کو ده‌رمان و به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ی هاووڵاتیان و هێنانی سووته‌مه‌نی و کڕینی گازوایل بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با ده‌گرێته‌وه و بڕێک پاره‌ی زۆر له بودجه ده‌گێڕنەوه و 17%ـی کوردستانی تێدایه. ده‌بێ له‌و بڕه‌پاره‌یە‌شدا ئه‌وه‌ی خه‌رج ناکرێت بۆ کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و پارانه ناگه‌ڕێننه‌وه و ساڵانه ته‌نیا له پاره‌ی ده‌رمان 100 ملیۆن دۆلارمان به‌فێڕۆ ده‌ڕوات و بۆمان ناگەڕێندرێتەوه."




