ساڵح موتلەگ بریارى دەست لەکارکێشانەوەى بە لیستى عێراقییە دا

عێراق –kdp.info / عێراق/ ساڵح موتلەگ بریارى مانەوە و بەردامبوون لە کارەکەى، پێشکەش بە سەرکردەکانى لیستى عێراقییە کرد،رەعەد دەلەکى لە لیستى عێراقییە بە سەفیر نیوزى راگەیاند: شەوی رابردوو جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ساڵح موتلەگ لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانى لیستى عێراقییە دا لەماڵى ئەیاد عەللاوى سەرکردەى لیستى عێراقییە، بریارى دەست لەکارکێشنەوەی خۆی لە حکومەت لە بەردەم سەرکردەکانی فراکسیۆنەکەی داناوە و ئەوانى ئازاد کردووە لە بریاردان لە چارەنووسى کارەکەیدا . دەهلەکى هەروەها راشیگەیاندووە: موتەلەگ ئامادەیى دەربرییوە کە ئەو داخوازییەى پێشکەش بە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، لە کاتێک ئەگەر سەرکردەکانی عێراقییە داوای لێ بکەن .دەهەلەکى ئاماژەشى داوە: کە بێجگە لە پرسى دەست لە کارکێشانەوەى موتڵەگ، کۆبوونەوەکەى دوێنێ شەو باسى لە پێشهاتە سیاسییەکان و ئاکامەکانی بەردەوامی ئەو قەیرانەی عێراق کردووە ، هەروەها باسیان لە ئەگەری پێشکەش کردنی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی وەزیرانی عێراقییە لە حکومەت کردووە . بریاریشە سەرکردەکانی عێراقییە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ تاوتۆی کردنی سەرجەم گرفت و کێشەکان کۆبوونەوە تر ساز بکەن .




