بەرێوبەری بەرگری شارستانی ھەولێر: باران بارینی ئەم جارە ھیچ زەرەوزیانێکی نەبووە

تایبەت بە kdp.info/ بەرێوبەری بەرگری شارستانی ھەولێر دەڵێت: سەرەڕای بارینی بارانێکی زۆر لەھەولێر، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەوزیانێکی بەدوادا نەھاتووە.
خەلیل سورچی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: لەشەوی ڕابردووە تاوەکو ئێستا بارانێکی زۆر باریوە بەم ھۆیەشەوە لافاو لەچەندی شوێن دروست بووە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی وای نەبووە.
خەلیل سورچی گوتیشی: بەھۆی دروست بوونی لافاو ھەندێک لەرێگاوبانەکان گیراون و لە بەیانیەوەش چەندین ئۆتۆمبێلمان دەرچووە لەگەڵ شارەوانی بۆ کردنەوە ی رێگاو بانەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو زەرەروزیانی ماڵیش زۆر کەم بۆتەوە .
بڵند ئیبراھیم




