٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.حمید باڤی: سەردانی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ فەلوجە هیچ ئەنجامی نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لە بارەی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکەی فەلوجە کرد، بەڵام ھیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەداو بێ ئەنجام بوو.
د.حمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: دوێنێ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رۆژی ھەینی لە فەلوجە، کە پێکھاتبوو لە سەرۆکی لیستی عێراقییە و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی قانون و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ئاسایش و بەرگری، دواتر سەردانی فەلوجەیان کرد، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری رووداوەکە بن، ئەوەبوو راپۆرتێکیان ئامادەکرد و ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی پەرلەمان خوێندیانەوە و چەند داواکاریەکیان ھەبوو، لەوانەش سزادانی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندەران و ھێزەکانی ئەمنی کە تەقیان کردووە، بەڵام پەرلەمان ھیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدا و بێ ئەنجام بوو.
رۆژی ھەینی لە کاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە فەلوجە لە دژی حکوومەتی عێراق،  شەر لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕویدا، لە ئاکامدا 8 کەس گیانی لە دەست دا و 50 کەسی تریش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار