٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئانکارا سوپای تۆرانییان دامەزرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بە پێ سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیا وڵاتانی تورکی بە تایبەتی وڵاتانی ئاسیای ناوین بە پشتگیری تورکیا لە ساڵی 2011دا یەکەمین هەنگاویان بۆ دامەزراندنی سوپایەکی یەکگرتووی تورکی بە ناوی هیزی سەربازی ئاڤراسیا ناوە.
دوای دوو ساڵ تێپەڕ بوون لە سەر کۆبوونەوەکەی ئانکارا بۆ دامەزراندنی ئەم سوپایە، رۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە وڵاتە تورکییەکان لە پایتەختی ئازەربایجان باکۆدا کۆبوونەوە و بە شێوەیەکی رەسمی دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی تورکییان دامەزراند.
لە لێدوانێکدا وتەبێژی ئەم سوپایە ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆلی ئەم سوپایە بۆ وڵاتە تورکییەکان وەکو رۆلی ناتۆیە و ئارمانجی سەرکەی ئەم سوپایەیش بەرگری کردن لە هاووڵاتییە تورکەکان لە سەرانسەری جیهانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار