له رێوڕه‌سمێكدا یادی (24) ساڵه‌ی كیمیاابارانكردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان كرایه‌وه

له رێوره‌سمێكدا، به به‌شدارى نوێنه‌رانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا و ژاپۆن و ئێران و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى جه‌ماوه‌رو كه‌سوكارى به‌ركه‌وتووانى كیمیابانكردنى دۆڵى بالیسان و شێخ وه‌سان، یادی 24 ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی دۆڵی باڵیسان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له گۆڕستانى شه‌هیدان بالیسان كرایه‌وه.
له ده‌ستپێكى رێوره‌سمه‌كه‌دا، دكتۆر كاوه مه‌حموود وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌ك دا رۆڵى جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى له خه‌باتى رزگارى خوازى گه‌لى كوردستان و شۆڕشه‌كانى كورد به‌رزنرخاند.
پاشان پارێزگارى هه‌ولێر وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌و دانانى به‌ردى بناغه‌ى 150 خانوو بۆ كه‌سوكارى به‌ركه‌وتووانى كیمیابارانى دۆڵى باڵیسان و شێخ وه‌سان راگه‌یاند. دواتر نوێنه‌رى قوربانیانى دۆڵى باڵیسان له وته‌یه‌كدا داواى له حكومه‌تى فیدراڵ كرد كیمیابارانكردنى ده‌ڤه‌رى باڵیسان به جینۆساید بناسرێت.
داواشى له حكومه‌تى هه‌رێم كرد چاره‌سه‌رى پزیشكى بریندارانى كیمیابارنه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات و ئه‌و بریندارانه‌ى بارى گوزه‌رانیان باش نییه مووچه‌یه‌كى مانگانه‌یان بۆ ببڕێته‌وه.




