شاری مەهاباد بە هێڵی سەرانسەری شەمەندە فەری ئێرانەوە دەبەسترێتەوە

تایبەت بە kdp.info/ جێگری پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئێران کاک دەروێشی رایگەیاند کە بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی شۆڕشی ئێران شاری مەهاباد بە هێڵی سەرانسەری شەمەندەفەری ئێران دەبەسترێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆژەی بەستەنەوەی مەهاباد بە هێڵی سەرانسەری شەمەندەفەر یەکێکە لەم پرۆژە گەورانە کە دەوڵەت بۆ شاری مەهاباد جێبەجێیان دەکات و پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە رۆژی ساڵیادی شۆڕشی ئێراندا دەکەوێتە خزمەتی دانیشتوانی شاری مەهاباد و پرۆژەی دیکەیش دامەزراندنی ناوەندی پتروشیمی مەهابادە کە ئەویش یەکێکە لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی دەوڵەت بۆ مەهاباد و چاوەڕوان دەکرێت ئەم پرۆژەیەیش بەم زوانە بکەوێتە بواری خزمەتگوزارییەوە.




