ئاسۆ کەریم: لەسایەی ئاسایشی کوردستان تەنیا لەھەولێر کۆمپانیاکان بەبڕی زیاترله 14ملیار دۆلار وەبەرھێنانیان کردووە

تایبهت به KDP.info/ ئاسۆ کەریم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو گفتۆگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە زۆر بەشەفافانە و ئازادانە بووەو تاوەکو ئێستا 27 ئەندام پەرلەمان قسەی کردووە و ئەندام پەرلەمان ھەبووە 28 خولەک قسەی کردووە کەواتە ئەوپەڕی دەرفەت ھەبووە کە ھەر کەسە و بیروبۆچوونی خۆی بخاتە روو لەناو پەرلەمان و چەندین کوتلەی سیاسی تێدایە بیروڕای جیاوازی ھەیە و ئێمەشە وەکو فراکسیۆنی کوردستانی پێمان وایە ئەم بودجەیە و بودجەی ساڵانی ڕابردووش وابووە حکوومەت بەئامارو داتا و زانیاری خستویەتییە بەردەم پەرلەمان و لە خزمەت خەڵک بووە و کاریگەری ھەبووە بۆ خۆش گوزەرانی خەڵک و ئەمەش نەک من خۆم بیڵێم بەڵکو خەڵک خۆی دەزانێ چەند سودی لەم بودجەیە وەرگرتووە، بۆ نمونە ملیۆنێک و سێسەدوچل و یەک ھەزار کەس موچە لەحکوومەت وەردەگرێت کە نزیکەی 7 تڕلیۆن و 600 ملیار دیناریان ساڵانە پێدەدرێت، کە ئەمە خۆی خزمەتکردنە بەخەڵک.
سەبارەت بەڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی ئاسۆ کەریم گوتی: ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ساڵانی رابردوو راپۆرتێکی رێکوپێک ترەو ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی دیاریکردوەو بەخشتە ھەمووی دیاریکردووە و سەبارەت بەبودجەی وەبەرھێنانیش کۆی پڕۆژەبەردەوامەکان و کۆی پڕۆژە پێشنیارکراوەکانی وەزارەت بە وەزارەت خراوەتە بەردەم پەرلەمانتاران و پێشتر لە لیژنەکان قسەوباسی زۆری لەبارەوە. رونیشیکردوە،حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم راپۆرتە و لە رێگەی یاساکەیشییەوە دةڵێت بۆ ئەمساڵ ئەوندە پارەیەم لەدەست دایە و ئەوەندە پارەیە لە حکوومەت دێت وئەوەندەش داھاتی ناوخۆیە وبەم شێوەیەم دابەش کردوە بەسەر وەزارەتەکان وئێوەش وەکو پەرلەمانتاران قسەی لەسەر بکەن.
کەریم لەدرێژەی لێدوانەکەیدا راشیگەیاند: تاوەکو کۆتای سالَی 2012 زیاتر لە14 ملیار دۆلار کۆمپانیاکان تەنیا لەشاری ھەولێر وەبەرھێنانیان کردووەو کاریگەری ھەیە بەسەر دۆزینەوەی ھەلکی کار ، ئەمەش لەسایەی ئەم ئەمنیەتەی لە کوردستان ھەیە ،بەڵام بۆ لەناوچەکانی تری عێراق نییە، چونکە ئەمنیەتی نییە و کەسانی وەبەرھێنەریش کار لەشوێنێک ناکەن کەئەمنیەتی نەبێت ،ئەمەش وەکو نمونەیێک بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کەدەڵێن ئەو برە پارەیەیی بۆ دەزگا ئەمنییەکان تەرخانکراوە زۆرە، سەرەڕای ئەوەی کە عێراق لەدوای سالَی2000 تاوەکو ئێستا بە بڕی زیاتر لە 65 ملیار دۆلار چەکی کڕیوەو تەنیا بۆ ئەمساڵ نزیکەی 20 ترلیۆن دیناری بۆ بوارەکانی ئاسایش و بەرگری تەرخانکردووەو تاوەکو ئێستاش ئەمن و ئاسایشی عێراق کەدةبینرێت چۆنە ، بۆیە گرنگیدانی حکوومەت بە بواری ئاسایش لە کوردستان بۆتە ھۆی ئەو ئەمن و ئاسایشەی ئێستا لەکوردستان ھەیە.




