بابەكر دڕەیی هەڵسوراوی گۆڕان : بۆ گۆڕان دەركەوت كێشەكانی هەولێرو بەغدا شەخسی نین

تایبهت به KDP.info/ هەڵسوڕاوی گۆڕان و سەرۆكی كۆمپانیای وشە ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە مالیكی بارودۆخی عێراقی والێكردووە كە پێكەوە ژیانی شیعە و سوننەكان و كورد بەرەو ئاستەم ڕۆیشتووە، سوننەكان هەستیان بە پەراوێزی كردووە.
بابەكر دڕەیی سەرۆكی كۆمپانیای وشە لە چاوپێكەوتنێكدا دەربارەی كێشەكانی عێراق و ئایندەی كوردستان گوتی: مالیكی بارودۆخی عێراقی والێكرد كە پێكەوە ژیانی شیعە وسوننەكان و كورد بەرەو ئاستەم ڕۆیشتووە، سوننەكان هەست بە پەراوێزدەكەن، سوننەكان ئێستا لەبەر دەم ئەو پرسیارەن كە ئایا لە عێراق دەمێننەوە یان ناوچەیەكی فیدرالی بۆ خۆیان دروستدەكەن، لە كاتێكدا پێشووتر سوننەكان بیریان لە حكوومەتی مەركەزی دەكردەوە.
گوتیشی: سەبارەت بە كوردەوە دیارە كە ئێمە پەیوەندیمان چۆنە كە ئێستا لە گفتوگۆ دان بەتایبەتی لیژنەی پێشمەرگە، جەبار یاوەر لەو هەوڵەدایە، من ئەو لیژنەم پێباشە بۆ ئەوگفتوگۆیە، چونكە پانزە ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی بەقەد یەك هەفتە شەڕی تێناچێت كە كوردستان بیكات لەگەڵ حكوومەتی مەركەزی.
دەربارەی ئەو بۆچوونەی كە كێشەی هەولێرو بەغدا شەخسین ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو من پێموایە ئێستا ئەوقەناعەتە نەماوە، چونكە پێشووتر دەوترا كێشەكان كەسین ئێستا ئەو قسەیە ناكرێت، دووەم كاتێك نەوشیروان مستەفا چووە كەركووك ئیتر ئەوە ڕاگەیەنراكە گۆڕان دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە و دوای ئەو سەردانە بۆ گۆڕانیش ساغ بوووە كە مالیكی خیلافی هاوپەیمانییەكانییەتی و تاك لایەنەیەو بۆ گۆڕان ولایەنەكانی دیكە ئەو ڕاستیە ڕوون بوویەوە كە كێشەكان شەخسی نین، ساڵی 2005من زۆر بەوردی قسەم لەسەر كەسایەتی و ئایندەی ئەو كەسە كرد، بەڵام وەكو سیاسییەك من پێم وایه مالیكی كەسێكە تاك ڕەوە و عێراق بەرەوە و ئامانجێكی نادیار دەبات، ئێستا هەموولایەنەكان و كوردیشباش لەوە گەیشتوون كە ناڕازین لە مالیكی.
كارزان هەورامی




