٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژنامەی سەنی بەریتانیا: شەڕی نێوخۆی عێراق لە بەردەگایە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا -  KDP.info / رۆژنامەی سەنی بەریتانیا ئاماژەدەدات كە شەڕی نێوخۆ لەعێراق لە بەردەگایە و لەدوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس، عێراق یەك هەنگاویش بەرەو پێشەوە نەچووە، رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا كە رۆژی یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە تێدا ئەوەی خستۆتەروو: بەهۆی لێكترازانی یەكریزی پێكهاتەكان و سەنگەر گرتن لەیەكتر، هەموو ئاماژەكان ئەوە دەخاتەروو، كە شەڕی نێوخۆ نزیك بۆتەوە و خەڵكیش باجەكەی دەدەن، رۆژنامەكە هەروەها رایگەیاندووە: لە ساڵی 2003  تۆنی بلێری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و جۆرج بوشی سەرۆكی ئەمەریكا پاگەندەی ئەوەیان دەكرد، كە عێراق دوای رووخانی سەدام، ئارامترە و  نابێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان و ئۆمید زۆرە  كە پرۆسەی دیموكراسیش لەو وڵاتە سەقامگیر بێت، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێ‌، بێجگە لە دروست بوونی رق و قینەی زیاتری هاووڵاتیانی عێراق بەرامبەر بە بریتانیا و ئەمەریكا كە تا چەند ساڵێكی تریش بەردەوام دەبێت، عێراقیش دوای رژێمی دیكتاتۆر، هەر لەشوێنی خۆی دەخولێتەوە و یەك هەنگاو نەچۆتە پێشەوە و لەوەش خراپتر ، شەڕی نیوخۆش لە بەر دەرگایە.    

هەواڵی پەیوەندیدار