٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازل میرانی سوپاس و پێزانینی خۆی بە هەموو لایەك رادەگەیەنێ

سەرچاوە: KDP.info

لە پەیامێكدا بەڕێز فازل میرانی سوپاس و پێزانینی خۆی بە هەموو لایەك رادەگەیەنێ، كە لە ماوەی رابردوولە تەندروستیان پرسیوەتەوە. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە لە بەرپرس و ئەندامانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان و بەرپرسانی حكوومی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی كوردستانی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەكەم، كە لە ماوەی رابردوو چ بە سەردان یاخود بە پەیام و ئیمێل و برووسكە‌ لە تەندروستیان پرسیمەوە بەهۆی ئەو رووداوەی هاتوچۆ، كە لە رێگەی گەڕانەوەماندا لە شاری سلێمانی خۆشەویست روویدا. ئەو پرسینەوەتان جێگەی رێزە و لە كانگای دڵمەوە دوعای خێرتان بۆ دەكەم و ئومێدەوارم لە هەموو بەڵاو ناخۆشیەك دوور بن و هەر ساغ و سەلامەت بن. خوای گەورە هەموو لایەكمان سەركەوتوو بكات.
فازل میرانی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
28/1/2013

هەواڵی پەیوەندیدار