٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیچ گۆرانێك بەسەر بڕیاری مەرجداركردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ماوەیەكە دەنگۆیەك لەنێو هاووڵاتیان لەمەڕ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوبۆتەوە كە كاریگەری بۆسەر نرخ و كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەپێشانگاكانی ئۆتۆمبێل هەبووە، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی kdp.infoزۆرینەی ئەو دەنگۆیانە ناڕاستەو سەرچاوەیەك لە پێوانەسازی كوالێتی كۆنتڕۆڵی هەرێمی كوردستان دوا زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.

 موئەیەد عەبدولرەحمان سەرۆكی دەستەی پێوانەسازی و كوالێتی كۆنتڕۆڵی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: زۆرینەی ئەو دەنگۆیانەی كە لەنێو هاووڵاتیان لەمەڕ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان ناڕاسته‌، ئێستا لیژنەیەكی تایبەت لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە، بەڵام ئەو رێنماییەی لەلایەن ئێمەوە دەركراوە هیچ گۆرانكاریەكی بەسەر نەهاتووەو لە سەرەتای مانگی 3 ی ئەمساڵەوە ئۆتۆمبێل بەپێی مواسەفات و مەرج هاوردە دەكرێـت و لەرێگەی كۆمپانیای تایبەتمەندەوە كارەكان ئەنجام دەدرێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار