ئامینە زکری: گفتوگۆکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی بودجە زانستیانە نییە

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ ئامینە زکری ئەندامی لیستی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ماوەی سێ ساڵە ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە گفتوگویهکی زۆر نا زانستیانە دەکەن، مەبستیشیان لێی سیاسیە و بۆ پروپاگندەی ھەڵبژاردنەکانە، ئەگەر لێکدانەویهک بۆ ئەو ژمارانەی ئۆپۆزسیۆن باسی دهکەن بکەین ھیچ واقیعیەتێکی تێدا نییە ، بۆ نموونە کورتھێنان لەساڵی رابردوو 2 ترلیۆن دینار بووە، ئەم ساڵ17%ی کەمی کردووە ئەمه سەرکەوتنی حکوومەتە کە پلانی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان، سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی عێراق بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان17%ی نادات و کەمی دهکاتەوە بۆ10% .
ئامینە زکری گوتیشی: ئەگەر ھەر پسپۆرێکی ئابوری گوێبیستی ئۆپۆزسیۆن بێت لەکاتی گفتوگۆکردنی لەبارەی بودجە دهزانێت کە گفوگۆکانیان بۆ پروپاگدیە و موزایەدەیهکی سیاسییە و ھیچی تر نییە، چونکە چۆن دەبێ داوابکرێت بودجەی بەکاربردن کەم بکرێت، لەھەمانکاتدا داوای زیادکردنی موچەش بکەی و موچەش لەبودجەی بەکاربردن دەدرێت، بۆیە دیارە ئۆپۆزسیۆن بودجە ناخوێنێتەوە و نایەوێت بزانێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بودجەیهکی زۆر رێک وپێکی ئامادە کردووە و پلانێکی زۆر باشیشی داناوە بۆ سەربەخۆیی ئابوری، بەڵام ئۆپۆزسیۆن چاوی پێ ھەڵنایە ئینجا دەیانەوێ بە ھەرشێوەیهک بێت ژمارەی ھەڵە بڵاوبکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم




