لقی دوو هاوكاری و كۆمهكی گهیانده كوردانی رۆژئاوا كه نیشتهجێی شاری ههولێرن

ههولێر- تایبهت به KDP.info/بەمەبەستی زیاتر خزمەت گەیاندن و كۆمەك كردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لەشاری هەولێر، ئەمرۆ لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسیلقی دوو و كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی راپەرین، هەڵسا بەكۆمەككردنی 50 خێزانی ئاوارەی كوردی رۆژئاوای كوردستانی نیشتەجیشاری هەولێر، تێدا كەل و پەلی ناوماڵ وخۆراك و سوتەمەنیانی لە خۆگرتبوو.
لە وتەیەكدا بەرپرسی لقی دوو تەئكیدی لە سیاسەت وبەنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردەوە، كە وەك كارێكی خێرخوازی و مرۆییلە سەرتاسەری كوردستان لە هەوڵی كۆمەك كردن و باشتركردنی رەوشی ژیانیكوردانی رۆژئاوا دایە بۆ ئەوەی لەم رەوشە نالەبارەی ئەوان تیادا دەژینباشتر بكات، هاوكات بەرپرسی لق جەختی كردەوە ئامادەكاری هەیە بۆ ئەوەیهەموو ئەو خەلكانەی ئاوارەی رۆژئاوا لە شاری هەولێر نیشتەجێن لە نزیكەوەبەسەریان بكەینەوەو ئاگاداری گوزەرانی ژیانیان بن خزمەت و هاوكارییانپێبگەیەنن، لە بەرامبەر هەموو ئەو كۆمەك و خزمەتانە كوردانی رۆژئاوا سوپاسو ستایشی هەولەكانی سەرۆكی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد بۆئەو كارە هاوكارییە مرۆیی و خێرخوازییەی پێشكەشیان دەكەن.




