KDP.info وردەكاری تەواوی شكستی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2013 ئاشكرادەكات

KDP.info / بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی نیقاش وردەكاری بودجەی عێراق ئاشكرا دەكرێت كە ئەگەریئەوە هەیە بە هۆی بێ پلانیەوە عێراق تووشی شكستێكی گەورە ببێت.
بودجه‌ی ساڵی 2013 عێراق بریتیه‌له(118.6) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه زۆرنالۆژیكیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س به‌گه‌شبینیه‌وه تێده‌ڕوانن ، به‌ڵامپاره‌ی نه‌وت به‌شی خه‌رجیه‌كانی حكوومه‌ت ناكات‌و دره‌نگ یان زوو عێراقده‌كه‌وێته ژێر باری قه‌رزێكی گه‌وره‌وه.
به‌پێی دوایینزانیارییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌پرۆژه یاسای‌بودجه‌ی ساڵی 2013 داوه به‌بڕی 138 ترلیۆن دینار (118.6) ملیار دۆلار،واته 18 ملیار دۆلار زیاتر له‌بودجه‌ی ساڵی 2012 كه بڕه‌كه‌ی 100ملیار بوو.
بودجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو پشتی به‌ستووه به‌داهاتی نه‌وت، به‌جۆرێك هه‌نارده‌ی نه‌وت 95% داهاتی حكوومه‌تپێكده‌هێنێت كه یه‌كسانه به 70% كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ.
له‌وكاته‌ی‌ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 2003 هێرشی كرده سه‌ر عێراق‌و كۆتایی هێنا به‌سزانێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتیعێراق به‌خێرایی زیادی كرد،له‌كاتێكدا كۆی هه‌نارده 1.4 ملیۆن به‌رمیل بوو له‌ساڵی 2002 بۆ یه‌كرۆژ، ئه‌و بڕه له‌ساڵی 2011 گه‌یشته 2.1 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
ئه‌مزیادبوونی به‌رهه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌پاشساڵی 2000 كه پاشان له2003وه درێژه‌ی كێشا تائێستا،له‌كاتێكدا ساڵی 2002 یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 23.32$ ده‌فرۆشرا، ساڵی2011 ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته 106.17 دۆلار.
به‌هۆی ئه‌مهۆكارانه داهاتی عێراق له‌كه‌رتی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووئه‌مه‌ش به‌روونی كاریگه‌ری هه‌بوو به‌سه‌ر زیادبوونی بودجه‌وه.
ئه‌م خشته‌یه كۆی بودجه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2013 روونده‌كاته‌وه.
ساڵ 2003 2004 2005 2006 2007 2008 2009 2010 2011 2012 2013
به‌ملیار دۆلار 6.1 19.9 24.4 34 41.1 72.2 58.6 72.4 82.6 100.00 118.4
وه‌كپێوه‌رێكیش ده‌بێت ته‌ماشای وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بكه‌ین،به‌دیاریكراویش ده‌بێت بڕوانینه ئاستی ناوه‌ندی وڵاتانی رێكخراوی‌هاریكاری ئابوری‌و گه‌شه پێدان بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی نزیكله‌داهات‌و خه‌رجیان بدۆزینه‌وه.
ئه‌م خشته‌ی لیستێكی‌هه‌ڵبژارده‌یه له‌وڵاتانی رێكخراوی‌هاریكاری ئابوری‌و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان‌و خه‌رجی‌حكوومه‌ت بۆ ساڵی 2009و به‌ركه‌وته‌ی تاكه كه‌س له‌و خه‌رجییه.
وڵات ژماره‌ی دانیشتوان خه‌رجی حكوومه‌ت به‌ملیار به‌ركه‌وته‌ی تاكه‌كه‌س
ئوستورالیا 21955000 303 13819
كه‌نه‌دا 33720180 562 16655
فه‌ره‌نسا 62636430 1182 18866
ئه‌ڵمانیا 81902300 1414 17263
یابان 127510000 1603 12570
كۆریا 48746690 399 8184
ئیسپانیا 45929480 678 14771
به‌ریتانیا 60930000 1,106 18155
ئه‌مه‌ریكا 306656300 5908 19266
ناوه‌ندی رێكخراوی هاریكاری ئابوری‌و گه‌شه پێدان - - 15331
عێراق (2009) 31664000 58 1851
عێراق (2013) 34409000 118 3440
عێراق
بودجه‌ی نموونه‌یی (2013) 34409000 527 15331
بودجه‌ی‌عێراق له‌ساڵی 2013به‌رزترین ئاستی بودجه‌یه له‌مێژووی عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌له‌به‌رچاو بگرین كه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 34 ملیۆن كه‌سه واته‌هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی 3440$ خه‌رجیه‌تی.
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ئه‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری ئابوری‌و گه‌شه پێدانخه‌رجیده‌كه‌ن كه بۆ هه‌ر كه‌سێك 15331$ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كاته خه‌رجی‌حكوومی له‌عێراقدا بگاته 500 ملیۆن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه 95% داهاتی حكوومه‌ت له‌نه‌وته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و قازانجه‌ی عێراق ساڵی 2011 له‌نه‌وتده‌ستی‌ده‌كه‌وت بریتی‌بوو له 83 ملیار دۆلار، ئه‌وكات هه‌نارده‌ی نه‌وت 2.1 ملیۆن به‌رمیل بوو له‌رۆژێكدا.
به‌وپێیه‌ی به‌رزترین ئاستی داهاتی نه‌وت كه عێراق به‌ده‌ستی هێنابێت 83ملیار دۆلاره‌و ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره له‌و 118 ملیار دۆلاره‌ی عێراقپێویستی پێیه‌تی، بۆیه روون ده‌بێته‌وه نه‌وت به‌شی خه‌رجی ناكاتله‌عێراقدا‌و پێویستی به‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی هه‌بێت ئه‌گه‌ربیه‌وێت ببێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو.
به‌ڵام ره‌نگه‌هه‌ندێ كه‌س رای‌وابێت زیادبوونی هه‌نارده‌ی نه‌وت یارمه‌تی حكومه‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌له‌ئاینده‌دا پێویستییه‌كانی پڕبكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مبۆچوونه له‌شوێنی خۆیدا نییه.
گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتله‌جیهاندا عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئه‌ویش كۆی داهاتی نه‌وتی 318ملیار دۆلار بووه13، كاتێك رۆژانه له‌ساڵی 2011 بڕی 7.2 ملیۆن به‌رمیلنه‌وتی هه‌نارده كردووه.14
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌پێشبینی ئه‌وه ده‌كات تا ساڵی 2020 ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقبگاته 4.4 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌شی عێراق ناكاتكه ئه‌وكات ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 41.8 ملیۆن كه‌س.
ئه‌وكاتعێراق پێویستی به‌بودجه‌یه‌كه كه بڕه‌كه‌ی ده‌بێت بگاته 640.7 ملیاردۆلار، بۆیه هه‌رگیز داهاتی نه‌وت به‌شی عێراق ناكات.
ده‌بێتحكوومه‌تی عێراقی تێڕوانینه‌كانی خۆی بگۆڕێت‌و بنكه‌ی داهاته‌كانی‌فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی به‌شی وڵات بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رویستی له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا گه‌شه به‌خۆوه‌ببینێت.
كارزان هەورامی
نیقاش _ سیروان جه‌عفه‌ر




