٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: رێگا نادەین هەندێ لایەن رەوشی عێراق تێك بدات

سەرچاوە: KDP.info

ئێران–kdp.info/ جێگرێكی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران پێیوایە هەندێ لایەن بۆ قەرەبووی سەرنەكەوتنیان لە عێراق، هەوڵ بۆ تێكدانی سەقامگیریی وڵاتەكە دەدەن، بەپێی هەواڵی پرێس: حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵا دووپاتیكردۆتەوە: كە كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو پێكهاتەكانی عێراق وەك سوننە، كورد، مەسیحی و شیعە پشتگیریی دەكات، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری عەرەبی و ئەفریقیا لە دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن،‌ رایگەیاندووە: كە وڵاتەكەی ڕێگە نادات هەندێ لایەن بۆ قەرەبووی سەرنەكەوتنیان لە هەندێ ناوچە، سەقامگیری و یەكگرتوویی عێراق تێكبدەن، عەبدوڵڵا ئاماژەشی داوە: كەتەنگەژەكان و هۆكاری ئاڵۆزبوونی بارودۆخی سوریا هۆكارەكەی دەستێوەردانی وڵاتانی بیانییە و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریكا و هەندێ وڵات كە پروپاگەندەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەكەن خۆیان گرینگترین پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەكانن لە سوریادا. خواست هەیە ئەو تەنگەژانە لەعێراقیش دووبارە بكەنەوە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری لەعێراقییەكان دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار