جۆن كێری لەیەكەم گەشتی بۆ توركیا لەگەڵ سەركردەكانی كورد كۆدەبێتەوە

ئەنقەرە –KDP.info/ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە یەكەمین گەشتی دەرەوەی خۆیدا بریارە سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ سیاسەتمەدارانی كوردی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆ بكات، بەپێی هەواڵی رۆژنامەی میللەت: بڕیارە جۆن كێری، بەمزووانە سەردانی توركیا بكات، لەگەڵ ئەحمەد تورك سەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتیك و سەڵاحەددین دەمیرتاش و گوڵتان كشاناك، هاوسەرۆكانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی كۆببێتەوە، پێشوەچوونی دانوستانەكان لە ئیمرالی و هەوڵدان بۆ كۆتایی هێنان بە چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە گرینگترین تەوەرەكانی دیداری نێوان پەرلەمانتارانی كورد و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەژمار دەكرێت، بە گوێرەی هەواڵەكە، پێشبینی دەكرێت كە جۆن كێری لەم گەشتەیدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزاڤی نەتەوەپەرەست و كەمال قلیچدارئۆغڵۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریخوازیش كۆبووەنەوە بكات. شایەنی باسە سەرۆك كۆماری ئەمەریكا باراك ئۆباما، پێشتر و لە یەكەمین گەشتی بۆ توركیا لەگەڵ ئەحمەد تورك دیداری كرد.




