جێگری سهرۆكی پهرلهمان و شاندێكی یاوهری سهردانی وهزارهتی شههیدان و كاروباری ئهنفالكراوانی كرد

ههولێر- KDP.info/ ئەمرۆ دووشەممە 28/1/2013، دكتۆر حهسهن محهمهد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری محهمهد شارەزووری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كرد و لەلایەن مامۆستا ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی كران.
لەدیدارێكدا كە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی و ژمارەیەك لەراوێژكاران بەرێوەچوو.
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی پەرلەمانی كرد و هیوای خواست ئەو جۆرە دیدار و سەردانانە هاوشێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی دیكه هەولًێكی تر بێ لەپێناو لەنزیكەوە گفتوگۆكردن و بیرورا گۆرینەوە لەبارەی كارەكانی وەزارەت و چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیشوكارەكان و وەستان لەسەر ئەو گیروگرفتانەش كە دێنە بەردەم باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان بە تایبەتیش كە وەزارەتەكەیان راستەوخۆ بە پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خانەوادەكانیان پەیوەستە.
لەبەرامبەردا دكتۆر حهسهن محهمهد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد و ئامانجی سەردانەكەی خستە روو لەپێناو خستنە رووی پوختەی ئەو سەردانەی كە شاندی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەرچوونی بریاری بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی رژێمی دیكتاتۆر دەرهەق بە گەلی كوردستان سەردانی پەرلەمانی سوید و هەروەها وڵاتی نەرویجی كرد و ئەو دیدار و چاوپێكەوتنانەی كە شاندەكە ئەنجامیان دا خستە روو، دواتر گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكاریەكانی بیست و پێنجەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفال كرا كە بریارە لەسەر ئاستێكی بەرز حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو یادە بەرز رابگرێت، هاوكات جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەوەی راگەیاند دەبێ هەموو هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی لەهەموو ئاستەكان دا بە باشترین شێواز كار بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان بكەین لەرووی دۆكیۆمینتكردن و زیاتر ناساندنی كێشەكە و لەدیدارەكە دەستخۆشیی لەو هەوڵانە كرا كە تائێستا لەو روەوە ئەنجام دراون و داوا كرا بە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و لیژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەرووی گفتوگۆكردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی تایبەتە بە باشتركردنی ژیان و گوزەرانی شەهیدان و شەهیدانی ئەنفال هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.




