٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر: ھیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە ئەگەر شوفێر جگەرە بکێشێ سزابدرێ

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ KDP.unfo/ بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڕیاریداوە لەسەرەتای مانگی داھاتوو ھەر شوفێرێک جگەرە لەناو ئۆتۆمبێل بکێشێ سزادەدرێ، لەبەرامبەردا بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر دەڵێت: تائێستا ھیچ نوسراوێکمان لەمبارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە و ھەر بریارێکیش بدرێ پێویستە لەبەرێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەرسێ پارێزگا دەربچێت و ناکرێ ھەر پارێزگایه‌ک لەخۆیەوە بریار دەربکات.

ھۆگر عەزیز بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: تاوەکو ئێستا ھیچ نوسراوێکیان بەدەست نەگەیشتووە کە لەسەره‌تای مانگی داھاتوو ھەر شوفێرێک لەناو ئۆتۆمبێل جگەرە بکێشێت سزا بدرێ و ئاماژەی بەوەش کرد، ھەر بریارێک بدرێت پێویستە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بێت نەک تەنھا بۆ پارێزگایه‌ک.

ھۆگر عەزیز گوتیشی: بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان ھەر بڕیارێک دەربکات سەرەتا بۆ ئەوان دێت پاشان بۆ پارێزگاکانی دیكه‌، پێویستە ھەموو پارێزگاکان پێیەوە پابەندبن و ناکرێ لەپارێزگایه‌ک شوفێر سزابدەرێ و لەپارێزگایه‌کی دیكه‌ سزا نەدرێ.

بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڕیاریداوە لەسەرەتای مانگی داھاتوو ھەر شوفێرێک لەناوئۆتۆمبێلەکەی وەک قۆناغی یەکەم جگەرەبکێشێ بەبڕی10ھەزار دینار سزادەدرێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار