٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگۆ هەیە دەوڵەتی یاسای سەر بە مالیكی دووبەرەكی تێكەوتبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –kdp.info / دەنگۆ هەیە كە دووبەرەكی لەنێو ریزەكانی دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دروست بوو بێت، چەند پەرلەمانتارێك بە دەنگی عێراقییان راگەیاندووە: چوار ئەندامی سەربەخۆی دەوڵەتی یاسا كە لە كوتلەكەی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانن، دەنگیان داوە بە دیاریكردنی ماوەی خولی هەرسَی سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران، كە رێگا نادات نوری مالیكی بۆ جاریكی تر ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، لای خۆشییەوە دەوڵەتی یاسا لەزاری هەیسەم جبوری ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە و رایگەیاند: لەكاتی دەنگدانەكەدا هەر 89 ئەندامەكەی دەوڵەتی یاسا، لەدەرەوەی دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوونە، بۆ هەڵوشانەوەی ئەو دەنگدانەش دەوڵەتی یاسا پرسەكە دەباتە دادگای فیدراڵی. لیستی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدریش لەباننامەیەكدا ئاماژەی داوە: كە پەسەندكردنی بریارەكە بۆ رەواندنەوەی مەترسی لایەنەكانی عێراق بووە، تا جاریكی تر مەترسی ئەوەیان نەمینێت دیكتاتۆرێك لە عێراق دروست بێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار