ئەم ئێوارەیە چارەنووسی چوار دەست لەكار كێشراوەكەی كەناڵی knn ئاشكرا دەكرێت

تایبەت بە kdp.info/ چوار گەورە كارمەندی سەرەكی كەناڵی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەكار دەكێشنەوە و بەڕێوەبەری كەناڵەكەش دان بە دەست لەكار كێشانەوەكەدا دەنێت.
هەریەكە لە (محه‌مه‌د ره وف، دابان محه‌مه‌د، بێستون فایه‌ق) كه پێشكه‌شكار‌و بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ (فازڵ محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت) كه له به‌شی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌دا كار ده‌كات بە شێوەیەكی فەرمی دەستیان لەو كەناڵە كێشاوەتەوە، لە كاتێدا پێشووتر محەمەد ڕەوف داوای دەست لە كار كێشانەوەی دابووە نەوشیروان مستەفا سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام دەست لەكار كێشانەوەكەی قبوڵ نەكراوە، هاوكات دوێنێ شەو 27/1/2013 داواكاری ئەو چوار كارمەندە دراوەتە ئەنجوومەنی بزوتنەوەی گۆڕان و تائێستا وەڵامی داواكاریەكانیان نەدراوەتەوە.
لەم بارەوە كەسێك بەبەڵگەی دەنگییەوە لەناو گۆڕان بە kdp.info ڕاگەیاند هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە كۆبوونەوەدان بە مەبەستی وەڵام دانەوەی داواكاری ئەو چوار كارمەندە كە بڕیارە ئەم ئێوارە یەكلا بكرێتەوە.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه، وشیار عه‌بدوڵا، به ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مه"شتێكی تایبه‌ت به كاروباری ناوخۆیی ده‌زگاكه‌یه." لەم بارەوە هیچ لێدوانێكی تری نه‌بوو له‌سه‌ر هۆكاری وازهێنانی ئه‌و كارمه‌ندانه.




