٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەستەمە پەرلەمان بتوانێت لێپرسینەوە لە گەڵ نوری مالکی بکات، چونکە ئامادە نابێت بۆ لێپرسینەوە.

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە kdp.info- موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند: ئێستا پرسی بانگھێشتکردنی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان وەکجاران گەرم وگورَ نییە،چونکە ئەستەمە ئامادە بیت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، ھەر بۆیەش تاوەکو ئێستا پەرلەمانی ھیچ داوایێکی ئاڕاستەی نەکردووە.

موئەید تەیب گوتیشی: پەرلەمان بانگھێشتی وەزیرێک دەکات ئامادەنابێت، ئینجا چۆن سەرۆک وەزیران دێت بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

پێشتر ئەندامانی لیستی عێراقیە داوایێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ ئەوەی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ بانگھێشتکردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار