1063 پەنابەر لەرێگای حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە كوردستان

تایبەت بە kdp.info/ بەرپرسی كۆمەڵگای دارایی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 294 خانەوادە كە پێكهاتبوون لە هەزار و 63 پەنابەر لە وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان .
مەسعود ئەحمەد بەرپرسی كۆمەڵگای دارایی حاجی ئۆمەران رایگهیاند : بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2011 رێژەی هاتنەوەی پەنابەران لە وڵاتی ئێران 52% زیادی كردووە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی و كۆمەك پێشكەشی ئەو پەنابەرانە دەكات كە لە وڵاتی ئێرانەوە دەگەڕێنەوە كوردستان، لە شارو شارۆچكەكانی كوردستانیش هەموو ئامادەكارییەك لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمەوە لەو سنوورە دابینكراوە بۆ گواستنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێ بوون".
مەسعود ئەحمەد طوتیشى : ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتەوە 156 خێزان بۆ شاری هەولێر رۆیشتوون و ژمارەیان 580 كەس بووە، بۆ شاری دهۆك 102 خێزان كە ژمارەیان 360 كەس بوونە، بۆ شاری سلێمانی 32 خێزان كە ژمارەیان 110 كەس بووە، بۆ شاری كەركووكیش 4 خێزان كە ئەوانیش بریتی بوون لە 13 كەس".




