kdp.info هۆكاری پشت پەردەی بەیاننامەی چوار پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشكرادەكات

ڕاپۆرتی كارزان هەورامی
تایبەت بە kdp.info/ چوار پەرلەمانتاری گۆڕان بەیان نامەیەك بڵاو دەكەنەوە و دوای بەیاننامەكەش ناڕەزایی لەناو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دروست دەبێت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت "موزایەدەی سیاسییە"
چوار پەرلەمانتاری گۆڕان دوێنێ شەو 28/1/2013 بەیاننامەیەكیان بڵاوكردۆتەوە تێیدا چەند خاڵێك دەخەنە ڕوو یەكێك لەو خاڵانە " له خاڵی یهكهمدا ڕهخنه له ههڵوێستی سهرۆكایهتی ههرێم دهگرن سهبارهت به خۆپیشاندانهكانی عیراقو ئهوهیان خستووهتهڕوو "ههڵوێست و پشتیوانی سهرۆكایهتی ههرێم له كاتێكدایه ههمان ئهو دۆخهی وای له خهڵك كردووه له فهلوجه بێنه سهر شهقام، له ههرێمی كوردستانیش بوونی ههیه" بەپێی زانیاری kdp.info كە لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە پەرلەمانەوە دەست كەوتووە ئەو چوار پەرلەمانتارەی گۆڕان لە ئەنجامی ململانێكانیان لەگەڵ فراكسیۆنەكەیان ئەو بەیاننامەیان بڵاوكردۆتەوە، وەك ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بێ هەڵوێستە و ئەوان هەڵوێست وەردەگرنو لە كاتێكدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی فراكسیۆنیان دەبێت بۆ هەر هەڵوێست وەرگرتنێك پرس بە سەرۆكی فراكسیۆن بكرێت، چونكە ئەندامان ڕاستەوخۆ لە ڕێگای خەڵكەوە هەڵنەبژێردراون و فراكسیۆن دیاری كردوون .
لەم بارەوە سەردار ڕەشید پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە kdp.info ڕاگەیاند لە ڕاستیدا بەپێی یاسا خۆپیشاندان مافی دەستوری خەڵكە و لە كوردستانیش مومارەسەكراوە گوتی " پێكچوواندنی بارودۆخی هەرێم و قەزای فەلوجە ناڕەوایە، چونكە دوو واقیعی جیاوازە لەوێ تایفەگەری و ململانێی سیاسی هەیە لێرە وانییە، دووەم هەرێمی كوردستان لە حاڵەتێكی ناسكدایە نابێت ئەو برایانە مەلەسەی سیاسی بوروژێنن چونكە شوبهاندنی زۆر كوردستان بە خراپترین دۆخی عێراق ناڕەوایە ".
ئەڤین عومەر پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی kdp.info راگەیاند لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن نزیك بۆتەوە ئێستا لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتاران دەستیانكردووە بە موزایەدادی سیاسی بەسەر خەڵكەوە و فرۆشتنی قسە بەسەر خەڵكەوە گوتی: " سەرۆكی هەرێم پشگیری لە داواكاری خەڵكی كوردستانی كردووە، بەڵام بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو پەرلەمان تارانە لە 17 شوبات لە خۆپیشانی خەڵكەوە گوازرایەوە بۆ خۆپیشاندنی سیاسی بۆ ئەوەی منداڵی خەڵك بدەن بە كوشت داواكاری خۆیانی پێ جێبەجێ بكەن".
گوتیشی " ئەو بەیان نامەیە بۆ خۆ دەرخستنە نا مەنتیقە چونكە چەند ساڵە لەپەرلەمان هیچیان پێنەكراوە".
دەشڵێت " بە زەقی لەناو فراكسیۆنی گۆڕان ململانێی سیاسی تێدا دەركەوتووە، لیستی گۆڕان بە تاكەكەسی دەنگیان نەهێناوە بەناوی لیستەوە دەنیگان هێناوە، دەبێت پابەندی بۆچوونی فراكسیۆنەكەیان بن".




