ئیمارات: 94 کەس بەتۆمەتى هەوڵدانیان بۆ گۆرینى دەسەڵات دەستگیرکران

ئیمارات –kdp.info / دەسەڵاتدارنى میرنشینى ئیماراتى عەرەبى 94 کەسیان دەستگیرکرد، بەتۆمەتى هەوڵدانیان بۆ گۆرینى دەسەڵات لە وڵات دا، لەبەیانامەیەکدا جێگرى داواکارى گشتى سالم سەعید کەبش رایگەیاندووە: دواى ڵێکۆلینەوەى ورد لەگەڵ دەستگیرکراوان کە ژماریان 94 کەسە و زۆربەشیان خەڵکى ئیماراتن، دەرکەوت کە ئەو گرووپە پیلانیان دارشتووە،تا حوکمڕانى وڵات بگۆرن و خۆیان فەرمانڕەوایى بکەن، بەیاننامەکە ئاماژەشى داوە: کە گرووپەکە سەر بەئیخوانەکانى ئیسلامین لەولاتانى عەرەبى و رێکخستنێکى پۆختییان پێکهێناوە، لەدژى بنەماکانى حکومڕانى ئێستاى میرنشینى ئیمارات، جێگرى داواکارى گشتى لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشى خستۆتەروو: کە ئەو رێکخستنە لەنێو خەڵک بانگەوازى بۆ ئاینى پیرۆزى ئیسلام کردووە، بەڵام لەناوەرۆک دا پیلانى بۆ گۆرینى دەسەڵات لە ئیماراتى عەرەبى بووە، شایەنى باسە وەک بەیاننامەکە ئاماژەى داوە گشت دەستگیرکراوەکان بۆ دادگاى باڵاى ئیمارات گواستراونەتەوە تا دادگایی بکرێن.




