٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موئەید تەیب:مالکی ئامادەنابێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

تایبەت بە kdp.info/  وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت:ئەستەمە پەرلەمان بتوانێ لێپرسینەوە لەگەڵ نوری مالکی بکات، چونکە ئامادە نابێت.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، لەئێستادا پرسی بانگھێشتکردنی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان وەک جاران گەرم و گورنیە، چونکە ئەستەمە ئامادە بیت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، ھەر بۆیەش تاوەکو ئێستا پەرلەمان ھیچ داوایێکی ئاڕاستەی نەکردوە.
موئەید تەیب گوتیشی:پەرلەمان بانگھێشتی وەزیرێک دەکات ئامادەنابێت، ئینجا چۆن سەرۆک وەزیران دێت بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

پێشتر ئەندامانی لیستی عێراقیە دوایه‌کیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ ئەوەی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ بانگھێشتکردنی.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار