٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاووڵاتییانی تورکیا نایانەوێ پرسی کورد چارەسەر بکرێت

سەرچاوە: KDP.info


تایبەت بە kdp.info/ سەبارەت بە هەوڵدانەکانی بەرپرسانی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد و مافی پەروەردە بە زمانی زگماکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی گەنار لە تورکیا دەستی بە وەرگرتنی رای گشتی کۆمەڵگەی تورکیا کردووە.
بە پێ ئەم راپرسییەی ناوەندی گەنار کە لە 17 شاری گەورە و 47 شارۆچکەدا ئەنجامدراوە و نزیکەی 3 هەزار کەس تێیادا بەشدارییان کردووە، زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووەکان لە دژی ئەوەن کە لە دەستووری نوێ تورکیادا باسی ناسنامەی کوردی بکرێت.
لەم راپرسییەدا دوو پرسیار ئاراستەی بەشداربووەکان کراوە کە یەکێکیان سەبارەت بە ناسنامەی کوردی و دەستووری نوێ تورکیا بووە.
پرسیار کراوە کە ئایا پێت باشە ناسنامەی کوردی لە نێو دستووری نێو تورکیادا جێبگرێت. لە وەڵامدا لە سەدا 68.9 وتوویانە نا پێمان خۆش نییە و نابێت ناسنامەی کوردی لە نێو دەستووری نوێ تورکیادا جێبگرێت.
پرسیاری دووەم سەبارەت بە پەروەردە بە زمانی زگماکی بووە و سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارەیش لە سەدا 69.3 بەشداربووەکان نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر مافی پەروەردە بە زمانی زگماکی دەربرێوە.
دەزگای گەناری تورکیا هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی نێو پارتە سیاسییەکانی تورکیایش پرسیاری ئاراستەی بەشدار بووان کردووە و لە سەدا 52.4 دەنگیان بە ئاکەپە، لە سەدا 25.6 دەنگیان بە جەهەپە و لە سەدا 11.7 دەنگیان بە مەهەپە و لە سەدا 6.8ی بەشدار بووەکان دەنگیان بە بەدەپە داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار