ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه :دوو خاڵی سه‌ره‌كی مانه‌وه كه ڕای جیاوازییان له‌سه‌ره

كاتژمێر (1200)ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (27 / 1 / 2013) كۆبوونه‌وه‌ێكی ده‌وری لیژنه‌ی كاری باڵا له شاری به‌غدا گرێ درا كه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان (فه‌ریق شیروان عبدالرحمن و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر و فه‌ریق جه‌مال محمد و لیوا روكن ئیسماعیل سه‌رحان و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه) به‌شدار بوون و له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالی عێراق (فه‌ریقی یه‌كه‌م فاروق ئه‌عرجی و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بود گه‌مبه‌ر و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌لی غێدان و فه‌ریقی روكن حسێن عه‌وادی و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی تری وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ) به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و لایه‌نی ئه‌مریكی (جه‌نڕال كاسلین و جه‌نڕال مارتن و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌ر و ڕاوێژكاری سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا) به‌شدار بوون.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان به توندی جه‌ختیان كرده سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی بێ هۆكاری ئه‌فسه‌رانی كورد له سوپای عێراق و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، و داواكرا هه‌مویان بگێڕنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی پێشوی خۆیان و جگه له‌وه‌ش داواكرا كه چیتر ئه‌فسه‌رانی كورد داوا نه‌كرێن به‌بیانوی جۆراوجۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش داواكرا كه ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشتر جێبه‌جێ بكرێت و جموجۆڵی هێزه‌كان ڕاگیرێت.
له‌پاشاندا پێداچوونه‌وه كرا به خاڵه‌كانی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر و گفتوگۆش كرا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هه‌ردوو كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كه په‌یوه‌ندیداره به میكانزم و بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌كۆتایی دا دوو خاڵی سه‌ره‌كی مانه‌وه كه ڕای جیاوازییان له‌سه‌ر هه‌بوو ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی شوێنه‌كانی جێگیركردنی هێزه هاوبه‌شه‌كان و میكانیزمی كشانه‌وه‌ی هێزه زیاده‌كانی هه‌ردوولا له ناوچه‌كانی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه له كۆتاییدا بڕیاردرا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی و له كۆبونه‌وه‌كانی ئاینده گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێت به ئومێدی گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له باره‌یانه‌وه.




