٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەزونی: خواستی زۆربەی پەرلەمانتاران دابەشكردنی عێراقە بۆ 3 هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

kdp.info تایبه‌ت به‌ / پەرلەمانتارێكی شیعە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خواستی زۆربەی لایەنەكانی عێراقی دەخاتەروو بە دابەشبوونی عێراق بۆ سەر سێ هەرێمی فیدراڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەواد بەزونی رایگەیاند: باشترین چارەسەر بۆ دەربازبوونی عێراق لەو تەنگەژە جۆربەجۆرانەی كە تێكەوتووە، دابەشبوونی ئەو وڵاتەیە بۆ سەر سێ هەرێم، ئەو داخوازیەش تەنیا لەلایه‌نێكەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵكو زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەن ئەو قەناعەته‌یان هەیە، كە دوا چارەسەر دابەشبوونە، بەزونی بە خەبه‌ری راگەیاند: یەكتر رەتكردنەوە و فەرزكردنی داواكارییەكان بەرامبەر بەیەك، ئاماژەیەكە كە حكوومەتی زۆرینە چارەسەر نابێت و تەنگەژەكان زیاتر بەرەو توندی دەچێت، جەواد بەزونی كە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی عێراقە لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لەئاردایە بە چارەسەری بنەرتی نەبێت، یەكلایی نابێتەوە تاكە چارەسەریش دابەشكردنی عێراقە بۆ سەر سێ هەرێم، واتە هەرێمی كوردستان هەرێمی سوننەكان و هەرێمی شیعەكان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار