سبەی قۆناغی سێیەمی ناوی ماموستایان بۆ وەرگرتنی خانوو و شوقە رادەگەیەندرێت

تایبهت به kdp.info/ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرهوەی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ئاشکرایکرد: بڕیارە سبەی قۆناغی سێەمی ناوی ماموستایان ڕابگەینن بۆ وەرگرتنی خانوو و شوقەی یەکێتی ماموستایان.
ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرهوەی یەکێتی ماموستایانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: سبەی قۆناغی سێیەمی ناوی ماموستایان بۆ وەرگرتنی خانوو و شوقەی یەکێتی ماموستایان رادەگەینن کە ژمارەیان 281 خانوو و شوقەیە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ئەو ماموستایانەی ژمارەی خاڵەکانیان لە26 بۆ سەرەوەیە خانوویان بەردەکەوێ ئەوانەی کە ژمارەی خاڵەکانیان 22 تاوەکو 25 خاڵە شوقەیان بەردەکەوێ و ھەرماموستایهکیش ناوی دەرچێت پێویستە لەماوەی مانگێک بێت گرێبەست ئیمزا بکات، گەرنا دواتر مافی نامینێ.
بڵند ئیبراھیم




