روونكردنەوەیەك لە راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان-ەوە

لە هەندێك كەناڵی راگەیاندندا باسی ئەوە كراوە كە گوایە راوێژكارێكی سەرۆك بارزانی داوەتی چەند كەسایەتیەكی كردووە تا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
وێڕای رێز و پێزانینمان بۆ ئەو كەسایەتیانە، بەڵام بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە ئەوەی ئەم كارەی كردووە بە شێوەیەكی فەرمی سیفەتی راوێژكاری نییە و وەكو شەخس و بە بێ ئاگاداری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەم كارەی كردووە. چونكە داوەتكردنی فەرمی هەر كەسایەتی و لایەنێك تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمدایە.
راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27/01/2013




