رووسیا .. بە هۆی سەرما 210 كەس گیانیان لەدەستدا

تایبەت بەkdp.info / لەدەرنجامی ئەو شەپۆلە بەفر بارین و سەرما و سۆڵەی كە روسیای گرتۆتەوە تا ئێستا 210 كەس بوونەتە قوربانی و پتر لە 4500 كەسی دیكەش دوای نەخۆشكەوتنیان رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون، سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی كە روسیای گرتۆتەوە، 210 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها نزیكەی 4500 كەسی دیكەش بە هۆی مەترسی ڕەقبونەوەیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ راشیگەیاند: زۆربەی ئەو كەسانەی كە بوونەتە قوربانی بێشوێن و جێگاو ئالوودەبووی مادەهۆشبەركان بوونە، لەلایەكی دیكەوە دەزگای كەشناسی روسیا رایگەیاند : پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو لە روسیا دابەزیوەو بەو هۆیەوە لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستدا پلەكانی گەرما بۆ ژێر 50 پلەی سەدی دابەزیوە، كە لەماوەی هەفتەی رابردوودا، لە شارەكانی چەلی بنیست، ئالتای، تومەن، هاووڵاتیان تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست توانیویانە بێنە دەرەوە.




