بڕیارە ئەم ھەفتەیه ئۆپۆزسیۆن کۆبێتەوەو وهڵامی پارتی ویەکێتی بداتەوە

تایبهت به kdp.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی دةڵێت: بڕیارە ئەم ھەفتەیە ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوەو وهڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەنەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی سەلیم کۆیی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەم ھەفتەیەدا ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆدهبنەوە لەبارەی پێشنیارەکان لەکاتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح بۆ لایان كه ئاراستەیانی کردبوو، دواتر وهڵامیان دەدەنەوە.
سەلیم کۆیی گوتیشی: ئهستهمه بتوانن بەشداری کابینەی ئێستای حکوومەت بکەن، چونکە کاتەکەی کەم ماوە کە تەنھا شەش مانگە، بەڵام دەکرێ رێکكەوتن بکرێ بۆئەوەی ھەموو لایەنەکان لەکابینەی داھاتووی حکوومەت بەشداربن.
بڵند ئیبراھیم




