ئەمەریكا و بەریتانیا بریاریاندا دەرگای باڵێۆزخانەكانیان لە قاهیره دابخەن

kdp.infoتایبهت به /ئەمڕۆ هەردوو وڵاتی ئەمەریكا و بەریتانیا بریاریاندا بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە میسری گرتۆتەوە،دەرگای باڵێۆزخانەكانیان لە قاهیر دابخەن، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە قاهیرە لەرێگای ماڵپەری ئەلكیترۆنی خۆیەوە رایگەیاند: هەموو خزمەتگوزارییەكانیان لە پێدانی ڤیزا و راییكردنی كاروبارەكانی هاووڵاتیانی ئەمەریكی لە باڵیۆزخانەكەیان لە قاهیرە راگرتووە، بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی میسری گرتۆتەوە،لەلایەكی دیكەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیاش لە قاهیرە بەهەمان شێوە لەرێگای ماڵپەرەكەیەوە داخستنی دەرگای بالێۆزخانەكەی راگەیاند، جێگای ئاكاژەدانە: پێكدادان و راودوونان لە نێوان هێزەكانی ئەمنی میسر و خۆپێشاندەران لە گۆرەپانی تەحریری قاهیرە و چەند شارێكی دیكەی میسر درێژەی هەیە، كە وەك رۆژنامەی شەرق ئەوەستی میسری بڵاوكردۆتەوە تائێستا بەهۆی ئەو پێكدادانانەوە 456 كەس لە سەرجەم پارێزگاكان برینداربوون.




