٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆیەكەم جار ئیماراتی دوبەی كۆنفرانسێكی ئابوری لە هەرێمی كوردستان ساز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بریارە لە ناوەراستی مانگی نیسانی ئەم ساڵدا بۆیەكەم جار ئیماراتی دوبەی كۆنفرانسێكی ئابوری لە ژێر ناونیشانی "مونتەدای ئابوری كوردستان " لە هەولێری پایتەخت بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لەلێپسراوانی حكوومی و گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ساز بكرێت .لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات لە لێدووانێكیدا رایگەیاند: پاش سازكردنی چەند كۆنفرانسی ئابوری هەرێمی كوردستان،لە دەوڵەتی ئیمارات لە ماوەی رابردوداو تیایدا تیشك خرایە سەر پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا میرنشینی دوبەی سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەنجام دانی كۆنفرانسێكی ئابوری لەهەرێمی كوردستان كەلەمانگی نیسانی ئەم ساڵدا بەرێوە دەچێت .

گوتیشی: نوێنەرایەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەوڵەتی ئیمارات هەڵدەستێت بە ئامادەكاری بۆ ئەو كۆنفرانسەو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش سەرپەرشتی دەكات،بەهاوكاری لەگەڵ هەریەكە لە فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و قونسوڵیەی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان .

خانەقائەوەشی باس كرد: كۆنفرانسەكە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئیماراتی دوبەیەوە سازدەكرێت و تیایدا بە بەشداری هەریەكە لە سەرۆك و بەرێوبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات و ژمارەیەكی زۆر لەگەورە سەرمایەدارانی ئیماراتی دوبەی بەژداردەبن لە كۆنفرانسەكەدا .

نوێنەری بارزگانی هەرێم لە ئیمارات ئەوەشی باس كرد: كە جگە لە سازكردنی كۆنفرانسەكە،هاوكات نوێنەرایەتی بازرگانی میرنشینی دوبەی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە،كە دەبێتە هۆكارێكی تربۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا .....

هەواڵی پەیوەندیدار