٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسوکاری ئەنفالکراوان، خوازیارن حکوومەت گۆڕەبەکۆمەڵەکانی دیکەیش هەڵ بداتەوە

سەرچاوە: PNA

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆە مەڕاسیمی بەڕێکردنی ڕوفاتی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی مەهاری، لە نزیک فەرماندەی گشتیی سلێمانی بۆ مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ لە بناری مەقان دەستی پێکرد.


ڕوفاتەکان ژمارەیان ٧٣٠ـیە و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی مەهاریدا هێنرابوونەوە بۆ کوردستان و دوێنێیش لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمێکی تایبەتیان بۆ ساز کرا.

بە هۆی بەڕێکردنی ئەو ڕوفاتانە بۆ مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ کراوەتەوە ڕۆژی ماتەمینی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.

شایەنی باسە هێشتا ژمارەیەکی زۆر گۆڕی بەکۆمەڵ هەن کە هەڵنەدراونەتەوە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانیش داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کاری جیددی بکەن بۆ هەڵدانەوەیان.

شوێنی ئێستای مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ پێشتر بازگەیەک بووە کە بە شوێنی دەستدرێژیکردن بۆ سەر هاووڵاتیانی ناوچەکە ناسراوە، کە خەڵکی بە مەبەستی پەیداکردنی بژێویی ژیانیان ڕوویان لە شاری کەرکووک دەکرد و ئەو بازگەیەیش ببووە شوێنی داپڵۆسینی خەڵکی هەژاری ئەو ناوچەیە، بەتایبەتیش ئافرەتانی ئەنفال.

هەواڵی پەیوەندیدار