٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی ھەرێم وبەغدا لەکۆبونەوەدان.

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە / KDP.INFO ئەمڕۆ شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەئێستاشدا لەگەڵ لایەنی بەغدا لەکۆبونەوەدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و دوای کۆبونەوەش ڕاگەیندراوێک بەڵاو دەکرێتەوە.
لەمبارەیەوە ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لەوزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، ھەردوو شاندی ھەرێمی کوردستان وبەغدا لەکۆبونەوەدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا.
ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: بڕیاربوو رۆژی یەک شەممەی ڕابردوو شاندی ھەرێم سەردانی بەغدای بکردایە، بەڵام بەھۆی ئەوەى ئێستا لەچەند پارێزگایه‌كی عێراق خۆپێشاندان دەکرێ و ئاڵۆزی دروست بووە بەرپرسانی سەربازی عێراقیش پێیەوە سەرقاڵبون ھۆکاری دواخستنەکە ش ھەر ئەمە بوە.
ناوبراو رونیشیکردوە، ڕەنگە دوای کۆبونەوە راگەیندراوێک بەڵاوبکرێتەوە لەبارەی ئەنجامى کۆبونەوەکە.

 

 


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار