شێخ سه‌عید لافى: به‌ردوامین له خۆپێشاندان و ئاماده‌ین سه‌دان "شه‌هید" پێشكه‌ش بكه‌ین

تایبەت بە / KDP.INFO گوته‌بێژ به‌ناوى خۆپێشانده‌رانى پارێزگاى ئه‌نبار رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپێشاندان و ئاماده‌ین سه‌دان (شه‌هید) پێشكه‌شكه‌ین له پێناو به‌دیهێنانى داواكانمان، ئاماژه ده‌كات پێشبینى ناكه‌ین حكومه‌تى عێراق داواكارى خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
شێخ سه‌عید لافى، گوته‌بێژ به‌ناوى خۆپێشانده‌رانى پارێزگاى ئه‌نباررایگه‌یاند"خۆپێشاندانى هه‌ینى داهاتوو بۆ ده‌ركردنى سوپاى عێراق ده‌بێ له ئه‌نبار به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى و راده‌ستكردنى ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشى پارێزگاكه ته‌نها به پۆلیسى ئه‌نبار".
زیاتر گوتى "ئه‌و داوایانه‌ى به‌ناوى خۆپێشانده‌رانى ئه‌نبار و شاره‌كانى دیکەی عێراق له هه‌ینى رابردوو به‌رزكرایه‌وه وه‌ك رووخاندنى حكومه‌تى مالیكى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌ستوورو هه‌ینى برۆ ته‌نها كاردانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى شارۆچكه‌ى فه‌لوجه بوو گه‌ر نا ئێمه هێشتا سوورین له سه‌ر داوا ره‌واكانى خۆمان كه دیارترینیان ئازادكردنى به‌ندكراوه سوننه مه‌زهه‌به‌كانه له به‌ندیخانه‌كانى عێراق".
شێخ لافى گوتیشى "خۆپێشانده‌ران پێشبینى ئه‌وه ناكه‌ن حكومه‌تى عێراق داواكانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپێشاندان و ئاماده‌ین سه‌دان شه‌هید پێشكه‌شكه‌ین له پێناو به‌دیهێنانى داواكانمان




